سەرچاوەکە ڕایگه‌یاند" وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه په‌یكه‌رى وه‌زاره‌ته‌كه نوێده‌كاته‌وه، په‌یكه‌ره‌كه له‌سه‌رۆكایه‌تى ئه‌ركان شۆڕ ده‌بێته‌وه بۆ دوو ده‌ڤه‌رى سه‌ركردایه‌تى سه‌ربازیى یه‌ك‌و دوو، هه‌ر سه‌ركردایه‌تیه‌كیش پێنج فیرقه‌ى ده‌بێت‌و هه‌ر فیرقه‌یه‌كیش له‌چه‌ند لیوایه‌ك پێكدێت‌و سه‌رجه‌میشیان واته سه‌رۆكایه‌تى ئه‌ركان‌و ده‌ڤه‌ره‌كان‌و فیرقه‌و لیواكانیش ده‌چێته ژێر كۆنترۆڵى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌وه."
وتیشى" ئه‌و ناوه‌ش له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه به‌هه‌ماهه‌نگى هاوپه‌یمانان ڕێكخراوه."
سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌شى ڕونكرده‌وه، "سه‌ركردایه‌تى سه‌ربازیى یه‌ك سه‌رجه‌میان پێكدێن له‌هێزه‌كانى (80)ى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان‌و سه‌ركردایه‌تى سه‌ربازیى دوو-ش بریتین له‌هێزه‌كانى (70)ى یه‌كێتیى نیشتمانى كوردستان، به‌ڵام هه‌ردوو سه‌ركردایه‌تیه سه‌ربازییه نوێیه‌كه ڕاسته‌وخۆ سه‌ر به‌وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه ده‌بن‌و شۆڕش ئیسماعیل وه‌زیرى پێشمه‌رگه، هاوشێوه‌ى لیواكانى دیكه‌ى وه‌زاره‌ته‌كه‌ى سه‌رۆكایه‌تییان ده‌كات."
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد" ئه‌گه‌رچى بڕیاربوو ته‌واوى هێزه‌كانى 70و 80ى پێشمه‌رگه تێكه‌ڵبكرێن‌و له‌چوارچێوه‌ى چه‌ند فیرقه‌یه‌كدا بخرێنه‌سه‌ر وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه، ئه‌و تێكه‌ڵكردنه ڕوو نادات، به‌ڵام سه‌رجه‌میان له‌ژێر كۆنترۆڵى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه ده‌بن‌و له‌چوارچێوه‌ى فیرقه‌كاندا ڕێك‌و یه‌كده‌خرێن."
جه‌ختیشیكرده‌وه" دواى یه‌كخستنى ئه‌و هێزانه له‌چوارچێوه‌ى ئه‌و فیرقانه‌دا، پێشمه‌رگه له‌هه‌رێمى كوردستان یه‌ك سیاده‌و كۆنترۆڵى ده‌بێت، ئه‌ویش وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌یه‌و تائێستاش ئه‌وه‌ى یه‌كلابوه‌ته‌وه ژماره‌ى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه له‌هه‌رێمى كوردستان، 138 هه‌زار پێشمه‌رگه‌یه."
هەمان سەرچاوە زانیاریى زیاترى ئاشكراكرد‌و وتى" له‌و ژماره‌یه‌ش نزیكه‌ى 88 هه‌زار پێشمه‌رگه له‌ئێستادا له‌چوارچێوه‌ى لیوا جیاوازه‌كاندا یه‌ك‌و ڕێكخراون‌و ئه‌وه‌ى ماوه‌ته‌وه زیاتر له50 هه‌زار پێشمه‌رگه‌یه كه تائێستا له 70و 80 ماون."