سەید عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران، نیگەرانیی خۆی لە بارودۆخی ئێستای نێوان ئەفغانستان و پاکستان دەربڕی و جەختی کردەوە لەسەر پێویستی بەردەوامی وتووێژی نێوان هەردوولا بە هاوکاریی وڵاتانی کاریگەری ناوچەکە بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان و کەمکردنەوەی گرژییەکان، ئامادەیی کۆماری ئیسلامی ئێرانی بۆ پێشکەشکردنی هەر جۆرە هاوکارییەک بۆ گەیشتن بەم ئامانجە ڕاگەیاند.

وەزیری دەرەوەی پاکستان-یش جەختی لە گرنگی پاراستنی ئاشتی و سەقامگیری ناوچەکە کردەوە، دوایین دۆخ و دەرئەنجامی دانوستانەکانی نێوان پاکستان و ئەفغانستان دوای پێشهاتەکانی ئەم دواییە شیکردەوە.

لایەنەکان ڕێککەوتن لەسەر درێژەدان بە ڕاوێژکارییەکان لەسەر ئەم بابەتە.