ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، بێزاریی خۆی لە بەردەوامی کوشتن و پێشێلکارییە گەورەکانی مافی مرۆڤ و مرۆڤایەتی لە غەززە و کەرتی ڕۆژئاوا دەربڕی و بەردەوامیی گەمارۆدانی غەززە و ڕێگریکردن لە لابردنی داروپەردوو و ئاوەدانکردنەوەی تۆڕە تەندروستی و پزیشکییەکان و ژێرخانی ژیانی لە کەرتی غەززە شەرمەزار کرد کە بووەتە هۆی زیاتر بوونی کارەساتی مرۆیی لە وەرزی سەرما و بارانباریندا، وەک ئەوەی لەگەڵ سیاسەتی جینۆسایدی فەلەستینییەکان هاوتەریب بێت.

بەگوێرەی بەیاننامەی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە ئاماژەی بە پەرەسەندنی شەپۆلی هێرشی تیرۆریستی و تێکدەرانەی دانیشتوانی زایۆنیستی لە کەرتی ڕۆژئاوا، دووبارە پیسکردنی مزگەوتی ئەقسا و مەزارگەی ئیبراهیمی و بەردەوامی دەستبەسەرکردن و ئەشکەنجەدانی ئارەزوومەندانەی فەلەستینییەکان کرد و جەختی لە بەرپرسیارێتی یاسایی و ئەخلاقی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بۆ وەستاندنی تاوانەکان  لەلایەن ڕژێمی داگیرکەر کردەوە.

ناوبراو ڕوونیشی کردەوە، ئەوەی لە کەرتی ڕۆژئاوا ڕوودەدات، درێژەپێدەری سیاسەتی کۆلۆنیالیستی قڕکردنی فەلەستینییەکانە، کە بە تایبەتی لە دوو ساڵی ڕابردوودا بە کوشتنی دەیان هەزار کەسی بێتاوان لە غەززە جێبەجێ کراوە.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران هەروەها ئاماژەی به پشتیوانی هەمەلایەنەی سەربازی و سیاسی ئەمریکا و هەندێک له حکومەتەکانی ئەورووپا له ڕژێمی زایۆنیستی کرد و ئەو وڵاتانەی به هاوبەش لە تاوانەکانی ئەم ڕژیمه ناوبرد و پێداگری له سەر پێویستی کۆتایی هێنان به بێ سزای تاوانبارانی شەڕ و تاوانبارانی جینۆساید کرد.