سەیدڕەزا ساڵحی ئەمیری لەودیدارەدا وێڕای ئاماژە بە پلەوپێگەی بەرزی ئێران لەبواری گەشتیاریدا وتی: کۆماری ئیسلامی ئێران بە میلیۆنێک ئاسەواری مێژوویی تۆمارکراو و 29 ئاسەواری تۆمارکراوی جیهانی، لەڕیزی وڵاتانی بەناوبانگی جیهان لەبواری میراتی مرۆییدایە. ئێمە لە بەرنامەی 5ساڵەی گەشەدان بەگەشتیاری ئێران، ژێرخانەکانمان بەرفراوانتر و باڕستای گەشتیاریمان دووهێندە کردۆتەوە.

"شیخه ناصر النوایس"یش وێڕایڕێزنان لەپاڵپشتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە کاندیدبوونیڕایگەیاند: ئێران وڵاتێکی خاوەن شارستانیەت و شوێنی سەرنجڕاکێشی مێژوویی و سروشتییە. گەشەی هاوکاری لەگەڵ ئێران دەتوانێ ئاستی گەشتیاری لەناوچەکە دا بەرز بکاتەوە و ئێرانی جوان زیاتر بناسێنێ.