جام کوردی - فەرزاد شەریفی، بەڕێوەبەری گشتی میراتی فەرهەنگی، گەشتوگوزار و پیشەی دەستکردی پارێزگای ئیلام، تۆمارکردنی ٦ بەرهەمی مەعنەوی ئەو پارێزگایەی لە لیستی بەرهەمە نەتەوەییەکانی وڵاتداڕاگەیاند، کە ئەفسانەی کوردیی "شاماران" یەکێکە لە بەرهەمانە.

شەریفی وتی: 6 بەرهەمیمەعنەوی پارێزگای ئێلام لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی سیاسەتدانانی تۆمارکردنی بەرهەمەکانی وەزارەتی میراتی ڕۆشنبیری و گەشتوگوزار و پیشەسازی دەستکرد، لەلایەن ئەندامانی ئەنجومەنی تۆمارکردنەوە پەسەندکرا.

بەڕێوەبەری گشتیی میراتی فەرهەنگی، گەشتوگوزار و پیشەی دەستکردی ئیلام زیادی کرد: ئەم شەش بەرهەمەمەعنەوییە کە لە لیستی بەرهەمە نەتەوەییەکانی وڵاتدا تۆمار کراوون بریتین لە: گۆرانیی ناوچەیی "نێتوان پر" کە پەیوەندی بە شارەکانی مەلەکشاهی و مێهرانەوە هەیە، تەکنیکە نەریتییەکانی دروێنەکردنی قارچکی کێوی و بیروباوەڕەکانی پەیوەست بەوەوە لە سەرانسەری پارێزگاکەدا، و ئەفسانەی کوردی "داڵگ وەهار"، لەگەڵ ڕێوڕەسم و بیروباوەڕە پەیوەندیدارەکان.

شەریفی ڕایگەیاند: هەروەها هونەری نەریتی بەستنی سەروێنی کەڵهوڕی (سەروەن) و بەکارهێنانەکانی لە شارەکانی ئەیڤان، چوار، چەرداوڵ و ئیلام لە پارێزگای ئیلام و شارەکانی گێڵان غەرب،  شاباد، سەرپێڵی زەهاو، ماهیدەشت و قەسری شیرین لە پارێزگای کرماشان تۆمار کراوە.

ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا وتی: ڕێوڕەسمەکانی دیکە لەوانە ئەفسانەی کوردیی "شاماران" و نەزرەکانی پەیوەست بەو و ڕێوڕەسمی نەریتی "شیلی‌میلی" لە ناوچە جیاجیاکانی ئەو پارێزگایە کە ئاماژەن بۆ دەوڵەمەندی فەرهەنگی و فرەچەشنی ڕێوڕەسمەکانی خەڵکی ئیلام، لەسەر ئاستی نیشتمانی تۆمار کران.

بەڕێوەبەری گشتی میراتی فەرهەنگی، گەشتوگوزار و پیشەی دەستکردی ئیلام باسیڤ لەوەش کرد کە: بەڕێوەبەرایەتی گشتیی میراتی فەرهەنگی، گەشتوگوزار و پیشەی دەستکردی پارێزگای ئیلام بە ئامانجی پاراستن و زیندووکردنەوەی میراتی فەرهەنگیی مەعنەوی، هەنگاوی بۆ دەستنیشانکردن و ناساندنی ڕێوڕەسم و لێهاتووییە هەڵکەوتووە نەریتیەکانی پارێزگاکە هەڵگرتووە. ئەم بەرنامەیە بە مەبەستی تۆمارکردن و پاراستنی توانا کولتوورییە ڕەسەنەکان و گواستنەوەیان بۆ نەوەکانی داهاتوو ئەنجامدراوە.

شەریفی وتی: تۆمارکردن و ناساندنی ئەو ڕێوڕەسم و شارەزاییانەی پارێزگا، جگە لە پاراستنی ناسنامەی فەرهەنگیی پارێزگاکە، ڕێگە خۆش دەکات بۆ بەکارهێنانیان لە گەشتیاریی فەرهەنگی، پەروەردە، و لێکۆڵینەوەی ڕەسەن، هەروەها نیشان دەدات کە پارێزگای ئیلام بە وەبەرهێنان لە میراتیمەعنەوی بەرەو گەشەسەندنی ڕۆشنبیری و کۆمەڵایەتی بەردەوام هەنگاو دەنێت.