جام کوردی - لە یەکەم ڕۆژی هەفتەی کتێب و کتێب‌خوێنی لە ئێراندا، زەنگی کتێب لە قوتابخانەی شەهید سیمین دۆختی کرماشان لێدرا.

لە هەمان کاتدا ئەم مەراسیمە لە هەموو شارەکانی دیکەی پارێزگای کرماشان بەڕێوەچوو.

موحسین کەرەمیان، لێپرسراوی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندن، وێڕای پیرۆزبایی هەفتەی کتێب و خوێندنەوە، ڕایگەیاند: قوتابیان باڵیۆزی زانست و حیکمەتن و گرنگیدان بە بواری کتێب وا لە کۆمەڵگا دەکات لەسەر ڕێگای گەشەکردن و پێشکەوتنهەنگاو بنێت.

لەم ڕێوڕەسمەدا، نەجەفی، بەرپرسی پەروەردەی قەزای ١ی کرماشان، وتی: هەڵمەتێکی کتێب خوێندنەوە لەسەر ئاستی سەرجەم قوتابخانەکانی قەزاکە بەڕێوە دەچێتو هەموو ڕۆژێک، چەند خولەکێک تەرخان دەکرێت بۆ تەوەری خوێندنەوە لەسەر ئاستی قوتابخانە.

لەم ڕێوڕەسمەدا، کتێب و زەنگی کتێب‌خوێنی بە شێوەیەکی ڕەمزی لە قوتابخانەی شەهید سیمین دۆخت ڕای لە کرماشان لێدرا.

لە وڵاتی ئێران حەوتەی نێوان ٢٤ی گەڵآرێزان تا ٢ی سەرماوەز وەک حەوتەی کتێب و کتێب‌خوێنیناونراوە و لەم حەوتەیەدا کۆمەڵێ چالاکی جۆراوجۆری بواری کتێب و کتێب‌خوێنی لە ئاستەدا جیاوازەکاندا بەڕێوە دەچێت.