جام کوردی - لە دووهەمین دانیشتنی کۆڕبەندی شارە مێژووییەکانی ئێران بە میوانداریی شاری جیهانیی یەزد، شاری سەقز بە دەنگی ئەندامان وەک ئەندامی نوێی ئەو کۆڕبەندە هوڵبژێردرا.

لە کۆی زیاتر لە ٥٠ داواکاریبۆ ئەندامێتی لە کۆڕبەندەکەدا، کە لەلایەن شارەوانییەکانی وڵاتەوە پێشکەش کرابوون، دوای پێداچوونەوە بە فایلەکان و دەنگی کۆتایی، ٢١ شار، لەوانە سەقز، وەک ئەندام وەرگیراون، بەمەش ژمارەی ئەندامانی مەکۆکە لە ٣٣ شارەوە بۆ ٥٥ شاری مێژوویی بەرزکرایەوە.

هەرچەندە دەگوترێ ئەم ئەندامێتیانە هەنگاوێکە بۆ گۆڕینی میراتی سەقز بۆ بزوێنەری گەشەپێدان، گەشتیاری، و دامەزراندن، بەڵام زۆربەی شوێنە مێژووییەکانی سەقز لە دۆخێکی نالەباردان و ناوچەی بینا و شوێنەوارە مێژووییەکانی سەقز بەدەست پشتگوێخستن و قەیرانێکی تایبەتەوە دەناڵێنێت.

بۆیە بۆ هەنگاونان بەرەو ئەو ئامانجانەی سەرەوە، پێویستە بە زووترین کات شوێنەکانی وەک بەدەستهێنانی کۆشکی کەمانگەر و گۆڕینی بۆ مۆزەخانەی ئەنترۆپۆلۆژی، نۆژەنکردنەوەی کاروانسەرای تاجوانچی، نۆژەنکردنەوەی حەمامی شێخ، دروستکردنی مۆزەخانەی مێژوویی، پێدانی ناسنامە بە بینا و کوچە کۆنەکان، بازاڕ و هتد لەبەرچاو بگیرێت.