دوو شەممە، ١٧ تشرینی دووەم ٢٠٢٥، کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە، لە بارەی دورخستنەوەی شەش بەربژێری سەرکەوتوو بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، کە دورخستنەوەکە بە پێی یاساکانی هەڵبژاردن بوە، ئەو بەربژێرانە لە پارت و هاوپەیمانییە جیاوزەکانی وەک، هاوپەیمانی چارەنووسی نیشتمانی، هاوپەیمانی سەڵاحەدین ناسنامەی ئێمە، هاوپەیمانی سەروەری، هاوپەیمانی یەکگرتووی سەڵاحەدین.

١١ تشرینی دووەم ٢٠٢٥، هەڵبژاردن بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوەچوو، ١٢ تشرینی دووەم، کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆیی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنەکانی ڕاگەیاند و بڕیارە ئەمڕۆش ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنەکان بڵاوبکرێتەوە.