هەڵبژاردەی نیشتمانیی تۆپی باسکە سێ کەسی خانمانی وڵاتی ئێران ڕۆژی دووشەممە لە یەکەم یاری خۆیدا لە ڕکابەریی هاوپشتی وڵاتانی ئیسلامی لە ڕیاز ڕووبەڕووی میسر بووەوە و بە ئەنجامی ٢١-١٤ سەرکەوتنی بەدەستهێنا.
کیمیا یەزدیا تارانی، نگین ڕەسوولیپوور، شەمیم نووری و مەهلا عابێدی بە سەرپەرشتی سەحەر نەجەفی لە پێشبڕکێکەدا دەرکەوتن.
خانمە وەرزشوانانی ئێرانی لەگەڵ تیپەکانی میسر، قەتەر و جەزائیر لە کۆمەڵەی Bدا جێگر بوون.