لە شەشەمین خولی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق ئەم کارمەندانە لە زیاتر لە 39 هەزار وێستگە (بنکەی دەنگدان) ئەرکی ڕێکخستن و بەڕێوەبردنی پرۆسەی دەنگدانیان لە ئەستۆ بووە.

پارەکە لە نێوان 100 هەزار بۆ 400 هەزار دیناردایە و بە پێی ئەرک و پلەی کارمەندەکە جیاوازە:

​سەرپەرشتیارانی بنکەی دەنگدان: زۆرترین بڕ (لە 300 بۆ 400 هەزار دینار، بەپێی ئەوەی فەرمانبەر بێت یان دەرچوو/خوێندکار).

​بەڕێوەبەرانی وێستگە و کارمەندانی سەر سندوق: بڕی مامناوەند (لە 150 بۆ 300 هەزار دینار).

​کارمەندی یەدەگ: کەمترین بڕ (بەگشتی نزیکەی 100 هەزار دینار).

ئەنجومەنی وەزیران بڕیاری داوە کە مەرجی پێدانی ئەلیکترۆنی (کارتی بانکی) لابدات و پارەکە وەک ساڵانی ڕابردوو لە ڕێگەی بانکەکانەوە دابەش بکرێت، ئەمەش ئاسانکارییە بۆ ئەو کارمەندانەی کارتی بانکییان نییە.