ساڵح مەهدی حەسناوی وەزیری تەندروستی عێراق ڕۆژی دووشەممە میوانداری محەمەد کازم ئال سادق باڵیۆزی کۆماری ئیسلامی ئێران لە بەغدا و شاندی یاوەری بوو.
لە میانەی وتووێژ لەگەڵ باڵیۆزی ئێران، وەزیری تەندروستی عێراق جەختی لە بەردەوامی هاوکاری هاوبەشی نێوان دوو وڵات لە چوارچێوەی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی واژۆکراو کردەوە.
ناوبراو ئاماژه ی بەوه دا که ئەو هاوکاریانه بواری جۆراوجۆر دەگرێتەوه ، لەوانه پەرەپێدانی پیشەسازی دەرمان و تۆمارکردنی دەرمان و کەرەستەی پزیشکی و خوێندن و ڕاهێنانی پسپۆڕی له ئاسته جیاجیاکان و چاودێری تەندروستی بۆ زیارەتکاران بەتایبەتی زیارەتکارانی ئەربەعین.
ئەلحەسناوی هەروەها جەختی لە گرنگی هاوکاری هەرێمی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگەکانی تەندروستی گشتی و چاودێری و کۆنترۆڵکردنی نەخۆشییە درمیەکان و بەدواداچوون بۆ دۆخی نەخۆشە عێراقی و ئێرانییەکان کردەوە.