وەزیری بەرگری و پشتیوانیی هێزە چەکدارەکانی ئێران لەسەر بانگهێشتی هاوتا ئیماراتییەکەی، بە ئامانجی بەهێزکردنی کارلێکەکانی ناوچەکە و بەشداریکردن لە پێشانگای پیشەسازیی فڕۆکەوانیی ئەو وڵاتە، سەردانی ئیماراتی کرد.

عەزیز نەسیرزادە، وەزیری بەرگری و پشتیوانیی هێزە چەکدارەکانی ئێران، ڕۆژی دووشەممە بە سەرۆکایەتی شاندێکی باڵا بۆ دیدار لەگەڵ بەرپرسانی ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی و بەشداری لە پێشانگای نێودەوڵەتیی فڕۆکەوانیی  ٢٠٢٥ی دوبەی ئامادە بێت.

ئەم سەردانە لە چوارچێوەی دیپلۆماسیەتی بەرگریی کۆماری ئیسلامیی ئێران و بە ئامانجی پتەوکردنی کارلێکەکانی ناوچەیی و گەڕان بەدوای دەرفەتەکانی هاوکاری لە بوارە جیاجیاکاندا ئەنجام دراوە.

وەزیری بەرگری ئێران لە سەردانەکەیدا بۆ بەشە جۆربەجۆرەکانی پێشانگاکە، لەگەڵ بەرپرسانی بەرگریی هەندێک وڵاتیش دیدار و وتووێژ دەکات.

پێشانگای ئاسمانی نێودەوڵەتی دوبەی ٢٠٢٥ بە یەکێک لە گرنگترین چالاکییە نێودەوڵەتییەکانی پیشەسازی فڕۆکەوانی دادەنرێت، کە ئەمساڵ بە بەشداری سەدان کۆمپانیا و شاندی فەرمی وڵاتانی جیاواز بەڕێوەدەچێت.