هاوكات رۆژی 18ی 11ی 2025 وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری هه‌رێم راپۆرتی ته‌رازووی پێداچوونه‌وه‌ی خه‌رجی و داهاته‌كانی مانگی ئه‌یلوولی هه‌رێمی كوردستانی بۆ وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی فیدراڵ نارد.
له‌باره‌ی ناردنی مووچه‌ی مانگی ئه‌یلولیشه‌وه وه‌زیری دارایی عیراق رایگه‌یاندوه:" دوای ناردنی داهاتی نانه‌وتی و راپۆرتی ته‌رازووی پێداچوونه‌وه‌ی خه‌رجی و داهاته‌كانی مانگی ئهیلوول، راسته‌وخۆ مووچه بۆ هه‌رێم ده‌نێردرێت"، بۆیه چاوه‌ڕوانده‌كرێت هه‌فته‌ی داهاتوو ته‌مویلی مووچه‌ی مانگی ئه‌یلول بخرێته‌سه‌ر هه‌ژماری بانكی وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم و دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی خشته‌ی مووچه ده‌ست به‌دابه‌شكردنی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم بۆ مانگی 9 بكرێت.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، له‌هه‌فته‌ی داهاتووه‌وه دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی 11 له‌عیراق ده‌ستپێده‌كات، به‌ڵام له‌هه‌رێم چاوه‌ڕوانییه‌كان بۆ مووچه‌ی مانگی 9 یه، به‌و پێیه‌ش تائێستا مووچه‌ی دوو مانگی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم به‌نادیاریی ماوه‌ته‌وه.