لە ناوخۆی هەرێمی کوردستان و بەشەکانی دیکەی کوردستانەو عێراق و ٢٥ وڵاتی دیکە بەشداربووان ئەمادەبوون، جگە لە نوێنەری یەکێتی نیشتمانی کوردستان وەک هێزێکی ناوخۆی لە هەرێم و عێراقدا،

بە پێی هەواڵیکی میدیای نزیک لە پارتی دیموکراتی کوردستان، بەرپرسانی یەکێتی بە هۆی سەرقاڵیەوە نەیان توانیوە بەشداربن لە کۆڕبەندەکە،

بە پێی زانیارییەکانی جام کوردی بانگێشتنامە تەنها بۆ قوباد تاڵەبانی نێردراوە، واتا بۆ سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بافڵ تاڵەبانی و ئەندامانی مەکتەب سیاسی نەنێردراوە. 

بەشدابووانی مێپس لە ٢٥ وڵات و بە بەشداری ١٥٠ کەسایەتی و سەرکردە شەشەمین کۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە شاری دهۆک لە زانکۆی ئەمریکی ئامادە بوون، لە رۆژانی کۆڕبەندەکە چەندین پانێلی تایبەت بە دۆخی کوردستان بە گشتی و عێراق و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست گفتوگۆی لەسەر کرا.