تاهیر حسێن ئەندەرابی لە وەڵامی پرسیارێکی ڕۆژنامەی داون-ی پاکستان سەبارەت بە هەوڵەکانی تاران بۆ ئەنجامدانی کۆبوونەوەی ناوچەیی بۆ نێوەندگیری لە نێوان ئیسلام ئاباد و تاڵیبانی ئەفغانستان وتی: ئێران وڵاتی برا و دۆستمانە. پاکستان هەمیشە لەگەڵ چارەسەری ئاشتیانەی کێشەکان بووە لە ڕێگەی وتووێژ و دیپلۆماسییەوە و پێشنیاری نێوەندگیریی ئێران بەرز دەنرخێنێت.

ناوبراو زیادی کرد: ئێمە پێمانوایە ئێران دەتوانێت ڕۆڵێکی گرنگ بگێڕێت، لایەن هەیە بەرەنگاری نێوەندگیری دەبێتەوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان کە لە ڕووی یاسایی و سیاسییەوە، لە پێگەیەکی لاوازدان.

هەفتەی ڕابردوو وەزیرانی دەرەوەی ئێران و ڕووسیا خوازیاری بەردەوامی وتووێژی نێوان پاکستان و ئەفغانستان بوون بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکییە سنوورییەکان.