عەلی حەسەن خەلیل، جێگری سیاسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی لوبنان کە بۆ بەشداریکردن لە کۆنفرانسی نێودەوڵەتی "یاسای نێودەوڵەتی لەژێر هێرشدایە: دەستدرێژی و بەرگری" سەفەری تاران کرد، لە پەراوێزی کۆنفرانسەکەدا لەگەڵ سەید عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران کۆبووەوە.

بەپێی ڕاگەیێندراوی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، جێگری سەرۆکی سیاسیی پەرلەمانی لوبنان سڵاوی گەرمی نەبیح بێری، سەرۆکی پەرلەمانی لوبنانی بە وەزیری دەرەوە و بەرپرسانی باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران گەیاند، هەروەها بۆچوونی خۆی لەبارەی پێشهاتە سیاسی و ئەمنییەکانی لوبنان و ناوچەکە ڕوونکردەوە.

ناوبراو جەختی لە هەوڵی هەموو بەشەکانی حکومەتی لوبنان و هەموو خەڵکی وڵاتەکە کردەوە بۆ بەهێزکردنی تۆکمەیی و یەکگرتوویی لە بەرامبەر هەڕەشەکان و پێشێلکاریی بەردەوامی ئاگربەست لە لایەن ڕژێمی داگیرکاری زایۆنیستی، پاڵپشتی تارانیش بۆ بەیروت بەرز نرخاند.

لەم دیدارەدا وەزیری دەرەوەی ئێران خۆڕاگری و کۆڵنەدانی گەلی لوبنان لە بەرامبەر دەستدرێژیی سەربازی و هەڕەشەکانی ڕژیمی زایۆنیستی بەرز نرخاند و ڕۆڵی نەبیە بێری سەرۆکی پەرلەمانی لوبنان لە پاراستنی یەکگرتوویی نەتەوەیی لوبنان و لێکتێگەیشتن لە بەرامبەر دەستدرێژی و فێڵەکانی دوژمنی زایۆنیستی بە دیار و بەنرخ وەسف کرد.

عێراقچی بە ئاماژەدان بە درێژەی دەستدرێژی و هەڕەشەکانی ڕژێمی زایۆنیستی دژ بە لوبنان و پێشێلکارییە دووبارەکانی ئاگربەست لە لایەن ئەو ڕژیمە، جەختی لە گرنگی وشیاری و یەکگرتوویی حکوومەت و گەل و گرووپە سیاسییەکانی لوبنان لە پاراستنی سەروەریی نەتەوەیی و یەکپارچەیی خاکی لوبنان کردەوە.

هەروەها جەختی لە درێژەی پشتیوانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە حکومەت و خەڵک و خۆڕاگری لوبنان و درێژەی ڕاوێژ لەگەڵ وڵاتانی کاریگەری ناوچەکە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەژموونی ڕژێمی زایۆنیستی کردەوە.

عێراقچی هەروەها جەختی لە سووربوونی تاران بۆ پتەوکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان لەگەڵ بەیروت لە هەموو ئەو بوارانەی کە هەردوو وڵات بیانەوێت، کردەوە.