لە ڕێوڕەسمی یادی ڕۆژی کتێب، کتێبخوێنی و کتێبخانەوان کە هاوکات بوو
لەگەڵ دەسپێکی سی و سێهەمین هەفتەی کتێبی کۆماری ئیسلامی ئێران و بە ئامادەبوونی
سەرۆک کۆمار مەسعوود پزیشکیان، وەزیری فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامی سەید عەباس
ساڵحی، و کۆمەڵێک بەرپرسی فەرهەنگی، نووسەران، هونەرمەندان لە هۆڵی وەحدەتی تاران
بەڕێوەچوو و کتێبخانەوانان، کتێبخانەی ناوەندی ورمێ لە بەشی "خزمەتگوزاریی بۆ گروپە تایبەتەکان" وەک کتێبخانەی هەڵبژێردراوی وڵات
ناسێندرا و مەدالیای نیشتمانی "هەمخان"ی وەرگرت.
پارێزگاری ئازەربایجانی ڕۆژئاوا لە پەیامێکدا کە پیرۆزبایی ئەم
دەستکەوتە بەنرخە لە کۆمەڵگەی ڕۆشنبیری پارێزگاکە دەکات، وتی: بەدەستهێنانی مەدالیای نیشتمانی
شایستەیی لەلایەن کتێبخانەی ناوەندی ورمێوە، هێمای توانا بەرزەکانی ئەم ناوچەیە
ڕۆشنبیرییە و هەوڵی ماندوو نەناسانەی کتێبخانەوانان و بەڕێوەبەرانی کتێبخانەکانە.
ڕەزا ڕەحمانی بە پیرۆزبایی لە سەرجەم چالاکانی فەرهەنگی پارێزگا بە
بۆنەی ئەم دەستکەوتە و بەرز نرخاندنی هەوڵەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کتێبخانە
گشتییەکان و هەموو ئەو کەسانەی کە ڕۆڵیان هەبووە لە بەرەوپێشبردنی ئاستی خزمەت بە
تایبەت بۆ گروپە تایبەتەکان، زیادی کرد: هیوادارم ئەم دەستکەوتە سەرەتای سەرکەوتنی
گەورەتر بێت لە ڕێگای گەشەپێدانی فەرهەنگی پارێزگاکەدا.