ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد کە: ئەمساڵ فێستیڤاڵی "بەیت و حەیران" پێشوازییەکی باشی لێکرا، بەرهەمەکانی 24 پارێزگای وڵاتیش بەشدارییان لەم فێستیڤاڵەدا کرد.
بەرپرسی ئیدارەی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامیی سەردەشت وتی: یازدەهەمین فێستیڤاڵی نیشتمانی مۆسیقای "بەیت و حەیران" لە ١١1 تا ١٣یسەرماوەزی ئەمساڵ بۆ ماوەی سێ ڕۆژ لە دوو بەشی ڕکابەری و ناڕکابەریدا، بە ئامادەبوونی هونەرمەندانی بواری مۆسیقا لە سەرتاسەری وڵات، لە هۆڵی یادمانی شەهیدانی کیمیایی حەوتی تیریشاری سەردەشت بەڕێوەدەچێت.
حەسەنزادە ڕایگەیاند: لە بەشی کێبڕکێدا، بەشداربووان لە بەشی تاکخوێنی، تاکژەنی و دووژەنی لە سێ گرووپی تەمەنیدا؛ "ئەلف" تەمەنی ١٨ بۆ ٢٣ ساڵ، "ب" ٢٤ بۆ ٢٩ ساڵ، "ج" ٣٠ بۆ ٣٥ ساڵ، و گروپژەنیدا بەبێ سنووردارکردنی تەمەن دەتوانن بەشداری بکەن.
ناوبراو زیادی کرد: ڕیتم (تاک و گروپ)، کۆک (تاک و گروپ)، نوانس و دەربڕینی مۆسیقی، تەکنیکی نمایش، هارمۆنی (لە گروپەکان و دوژەنیەکاندا؛ شارەزایی لە نواندنیتاکخوێنی و تاکژەنی)، ڕەسەنایەتی شیعر و مۆسیقا، تێکەڵکردنی شیعر و مۆسیقا، هەڵبژاردنی پارچە، داهێنان لەسەر بنەمای پاراستنی ڕەسەنایەتی مۆسیقا و ئەتەکێتی شانۆ پێوەرەکانی هەڵبژاردنی داوەرەکان دەبن.
بەرپرسی فەرهەنگ و ئیرشادی سەردەشت لە درێژەی قسەکانیدا وتی: بەشی نا کێبڕکێ لە بەشەکانی تاکخوێنی، تاکژەنی، دوژەنی و گرووپژەنیبێ سنووری تەمەنی بەڕێوە دەچێت و لەم بەشەی فێستیڤاڵدا، فێستیڤاڵەکە میوانداری ئامادەبوونی مامۆستایان و پێشەنگانی مۆسیقای ناوچەیی ئێران دەکات.
حەسەنزادە سەبارەت بە لێژنەی داوەرانی ئەم فێستیڤاڵە وتی: داوەران بریتی لە "ئەردەشیر کامکار"، "حەیدەر کاکی"، "عەلیئەکبەر مورادی"، "موجتەبا قەیتاقی" و "محەمەدعەلی مەرەئاتی" لە کۆی بەرهەمە ڕەوانەکراوەکانی ئەم فێستیڤاڵە باشترین بەرهەمەکان هەڵدەبژێرن.