جام کوردی - کۆنفرانسی نێودەوڵەتی "هەناسە سووتاوەکان" بە پەردەلادان و نمایشکردنی سەمفۆنیای "هەناسە سووتاوەکانی سەردەشت" لە تاران بەڕێوەدەچێت.

سەعید ئەوحەدی، بەرپرسی بنیاتی شەهید و کاروباری ئیسارگەران، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئەم هەواڵەی ڕاگەیاند و زیادی کرد: فیلمی نمایشی ئەم بەرهەمە لە ڕۆژی ٢ی سەرماوەز بۆیەکەمجار لە کۆنفرانسی نێودەوڵەتی قەدەغەکردنی چەکی کۆمەڵکوژ لە لاهەی هۆڵەندانمایش دەکرێت. کۆنفرانسی "هەناسە سووتاوەکان" لە سەروبەندی کۆنفرانسی جیهانی قەدەغەکردنی چەکی کۆمەڵکوژ (٢-٧ی سەرماوەز) بەڕێوەدەچێت و بڕیارنامەکان و جاڕنامەی تاران کە لە کۆنفرانسەکەدا دەخوێندرێنەوە، لەئاراستەکردنیمژارەیاسایی و نێودەوڵەتییەکانی ئەم کۆنفرانسەدا ڕۆڵێکی گرنگ دەگێڕن.

ئەوحەدی لە درێژەیقسەکانیدا وتی کە ئەم کۆنفرانسە دوای ٤٥ ساڵ بۆیەکەمجار بەڕێوەدەچێت و لەلایەن پێنجڕێکخراویبەرکەوتووانی چەکی کیمیاییەوە پلانی بۆ دانراوە و جێبەجێ کراوە. ساڵیڕابردووش هەر ئەم ڕێکخراوانە لە کۆنفرانسیڕێکخراوی قەدەغەکردنی چەکی کیمیایی (OPCW) ئامادەیی کاریگەریان هەبوو و پێشانگایەکی لە چەوساوەیی بەرکەوتوانی چەکی کیمیایی سازکرد، لە ئەنجامدا ئێران وەک جێگری سەرۆک و پاشان سەرۆکی ئەنجومەنی جێبەجێکاری ئەمڕێکخراوە هەڵبژێردرا.

ناوبراو وتیشی: ئامانجی سەرەکی بەستنی ئەو کۆنفرانسەی کە پێشتر ئاماژەمان پێدا،ڕوونکردنەوەیڕەهەندە مرۆیی و یاسایی و نێودەوڵەتییەکانی تاوانە کیمیاییەکانە، ناساندنی ستەملێکراویی زیاتر لە هەزار و 306 شەهیدی کیمیاییە کە 18یان ژنن، هەروەها گەیاندنی پەیامیبەرکەوتوانە بە جیهان.

ئەوحەدی لە کۆتاییشدا ڕایگەیاند: لەم کۆنفرانسەدا دەستەخوشکیی شارەکانی هەڵەبجە و سەردەشت و هێرۆشیما وەک هێمای ئەو شارانی قوربانیی چەکی کیمیایی بە فەرمی ڕادەگەیەنرێت.