️ لە سێیەم ڕۆژی پاڵەوانێتی تۆپی پێی ئاسیا و ئۆقیانووسییەی تۆپی پێ حەوت کەسی، هەڵبژاردەی نەتەوەیی وڵاتی ئێران لە دوایین یاری کۆمەڵەی خۆیدا ڕووبەڕووی تایلەند بووەوە، کە بە ئەنجامی ٣-١ لە بەرژەوەندی هەڵبژاردەی ئێران کۆتایی هات، بەجۆرێک کە قوتابییەکانی تارێمی بوونە پێشەنگی گروپەکەیان. لە کۆتایی ئەم یارییەدا یاریزانی نیشتمانی ئەمیرحسێن قوربانی وەک باشترین یاریزانی یاریگا هەڵبژێردرا.
️ڕۆژی پێنجشەممە 20ی نوڤەمبر قوتابیانی تارێمی لە قۆناغی پێش کۆتایی ڕووبەڕووی ئوسترالیا دەبنەوە.