تیپی تۆپی پێی ئافرەتانی خاتوون بەم کە نوێنەرایەتی وڵاتی ئێرانی کرد لە خولی یانەی پاڵەوانەکانی ئاسیا، ئەمڕۆ دووهەمین یاری خۆی بەرامبەر ئۆزبەکستان بردەوە.

هەڵبژاردەی خاتوونی بەم لە دووهەمین یاری خۆیدا لە خولی یانەی پاڵەوانەکانی ئاسیا بەشی ئافرەتان، بە یەک گۆڵی "سارا" لە بەرامبەر هەڵبژاردەی نەسەف قارشی ئۆزبەکستان سەرکەوتنی بەدەستهێنا و یەکەم سەرکەوتنی خۆی تۆمار کرد.

یاری داهاتووی هەڵبژاردەی خاتوونی بەم بەرامبەر هەڵبژاردەی ڤوهانی چین بەڕێوەدەچێت. هەڵبژاردەی خاتوونی بەم لە یاری پێشوویدا بە بەنگالی هیندستان دۆڕابوو.