سبەی هەینی، یەکەمین خولی جامی جیهانی فوتساڵی ئافرەتان دەستپێدەکات، کە لەلایەن هەڵبژاردەی فلیپین بە بەشداری 16 تیپ میوانداری دەکرێت.

هەروەها هەڵبژاردەی ئێران بەشداری ئەم پاڵەوانەتییە دەکات، کە لە هەمان کۆمەڵەی بەڕازیل و ئیتاڵیا و پەنامەیە. هەڵبژاردەی ئافرەتانی ئێران ڕۆژی یەکشەممە ٢ی کانوونی دووەم لە یەکەم یاریدا ڕووبەڕووی بەڕازیل دەبێتەوە، هەروەها فرۆشتنی بلیتەکانی ئەم پاڵەوانێتییە بەردەوامە و نرخی قۆناغی سەرەتاییش نزیکەی ٩ دۆلارە.

خشتەی ڕۆژی یەکەم بەم شێوەیەیە:

مەغریب - ئەرجەنتین

فلیپین - پۆڵەندا

پێشتر مەغریب و ئەرجەنتین 4 جار ڕووبەڕووی یەکتربوونەوە و ئەرجەنتین لە هەر 4 یارییەکەدا سەرکەوتنی بەدەستهێناوە.

تیمەکان بەم شێوەیە گرووپ کراون:

کۆمەڵەی یەکەم: فلیپین، پۆڵەندا، مەغریب و ئەرجەنتین

کۆمەڵەی دووەم: ئیسپانیا، تایلەند، کۆڵۆمبیا و کەنەدا

کۆمەڵەی سێیەم: پورتوگال، تانزانیا، ژاپۆن و نیوزلەندا

کۆمەڵەی چوارەم: بەرازیل، ئێران، ئیتاڵیا و پەنەما