له‌وه‌ڵامدا سودانى وتویه‌تى" بۆ موچه‌ى مانگى نۆ، بڕیاری ناردنی موچەم داوه بۆ هەرێمی كوردستان، چاوەڕوانی ڕێككاری تەكنیكی دەكرێت لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە، بۆ ئەوەی لەڕۆژانی داهاتودا ئه‌و موچەیه بنێرن.
سودانى ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردوه" موچەکانی ئەمساڵ به‌گوێره‌ى ڕێککەوتنەکان دەدرێن، بۆ ساڵی داهاتوش هەرێمی کوردستان بەشە بودجەی خۆی دەبێت‌و بودجەی بۆ دەنێردرێت نەوەک تەنها موچە.
له بەرامبەردا بارزانى به‌سودانى وتوه" له‌م ساڵدا ئێوه چوار موچه‌تان له‌لایه‌و تائێستا هیچیتان نه‌داوه، ئیتر بۆچى ده‌كه‌وێته ساڵى داهاتوو، ئێمه ده‌مانه‌وێت نه‌كه‌وێته ساڵى 2026وه.
هاوکات سودانی لە وه‌ڵامدا وتویەتی" ئەو دوو موچەیەی دەمێننەوە هەوڵدەدەین لەبودجەی 2026 چارەسەریان بکەین، دوباره مەسرور بارزانی وتویەتی" ئەم موچانە هی ئەمساڵن نەوەک ساڵی داهاتوو، بۆیە دەبێت ئەمساڵ چارەسەر بدۆزنەوەو وەڵاممان بدەنەوە، سودانیش بەڵێنیداوە چارەسەرێک بدۆزنەوە بۆ ئەو موچانە.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، فه‌رمانبه‌ران‌و موچەخۆرانی هه‌رێم دوو موچە لەدوای موچەخۆرانی عێراقەوەن؛ بەجۆرێک بەغدا دەستیکردوە بەدابەشکردنی موچەی مانگی 11، بەڵام هێشتا موچەی مانگی 9ی موچەخۆران‌و فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى نەناردوە، ئێستاش هەوڵ‌و فشارەکانی حکومەتی هه‌رێم بۆ ئەوەیە، هیچ موچەیەکی ئەمساڵی هه‌رێم نەفەوتێت.