وتیشی: لایەنە بەشداربووەکانی هەڵبژاردنەکە ماوەی سێ رۆژیان لەبەردەمدایە، بۆ ئەوەی تانە لە ئەنجامەکان بدەن، کە 18ی11ی2025 دەستیپێکردو تەنها یەک رۆژیان لەبەردەمدا ماوە.
ئاماژەی بەوەشداوە، ئەمڕۆ کۆتا وادەی وەرگرتنی تانەکانە.
ئەمەش لەکاتێکدایە رۆژی 17ی11ی2025، کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئاشکرا کرد و بەپێی ئەنجامەکەش یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پێنج پارێزگا کورسی بەدەستهێناوە، کە بەم شێوەیەیە:
هەولێر: 97 هەزار و 411 دەنگ.
سلێمانی: 241 هەزار و 143 دەنگ.
کەرکوک:178 هەزار و 845 دەنگ.
نەینەوا: 56 هەزار و 420 دەنگ.
بەغداد: 4 هەزار و 708 دەنگ.