ئەوەش هاتووە: "كوڕانی كۆماندۆ" لە بەرەبەیانێكی زووەوە كێوماڵی پانتاییەكی بەرفراوانی (چەمی رۆخانە) و دەورووبەریان كرد و شوێنی (8) مۆڵگە و حەشارگەی تیرۆرستان دۆزرایەوە و سەرجەمیان لە ناوبران و دەست بەسەر ژمارەیەك بەڵگەنامەی گروپە تیرۆرستییەكان و ژمارەیەك كەل و پەلی پەیوەندیكردندا گیرا و شوێنی مانەوەی تیرۆرستانیش خاپووركرا، هاوکات ئامانجی ئۆپەراسیۆنەكەش وەك ئەوەی پێشتر پلانی بۆ دانرابوو وەك خۆی بەدەست هات.
لەکۆتاییدا فەرماندەی هێزەكانی كۆماندۆی كوردستان "كوڕانی كۆماندۆ"ی راسپارد بەردەوام بن، لەسەر ئەم جۆرە ئۆپەڕاسیۆنانە بە مەبەستی كۆتایی هێنان بە ئاسەواری تیرۆرستان و شانە نوستووەكانیان لەو ناوچانە.