جام کوردی - بڕیارنامەی دژە ئێرانی ئەنجومەنی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی، کە لەلایەن وڵاتانی ڕۆژئاوایی بەریتانیا، فەرەنسا، ئەڵمانیا و ئەمریکاوە پێشکەش کرابوو، ڕۆژی پێنجشەممە بەبێ کۆدەنگی پەسەند کرا.

ئەم بڕیارنامەیە بە ١٩ دەنگی بەڵێ و ١٢ دەنگی بێ لایەن و سێ دەنگی نەخێر پەسەند کرا. دواتر ئێران، ڕووسیا، بیلاڕووس، چین، کوبا، نیکاراگوا، ڤەنزوێلا و زیمبابۆی بەیاننامەیەکی هاوبەشیان لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی بڵاوکردەوە و هێرشەکانی ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکان لە ژێر پارێزبەندی ئێران و هەوڵدان بۆ دەرکردنی بڕیارنامەیەکی نوێی دژە ئێرانی شەرمەزار کرد و داوایان لە وڵاتانی ئەندام کرد بەرەنگاریی سیاسیکردنی بەرنامەی ئەتۆمی ئاشتیانەی ئێران ببنەوە.

ئەم بڕیارنامەیە لەژێر فشاری میحوەری ڕۆژئاوا-عیبریدا دەرچووە.

دوابەدوای پەسەندکردنی بڕیارنامەی دژە ئێران لەلایەن ئەنجومەنی بڕیاردانی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی، حوسێن نوشئابادی، بەڕێوەبەری گشتیی کاروباری یاسایی و پەرلەمانی لە وەزارەتی دەرەوەی ئێران، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئیسنا وتی: ئەم بەیاننامەیە لەژێر گوشاری میحوەری ڕۆژئاوا-عیبریدا و بەبێ ڕەچاوکردنی هاوکارییە بەردەوامەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لەگەڵ ئاژانسەکە، و جارێکی دیکە دەرچووە دیسانەوە ئێران تۆمەتبار دەکات بەوەی پابەند نەبووە بە بەڵێنەکانی بەپێی ڕێککەوتنەکە.

ناوبراو زیادی کرد: بەداخەوە لەم بەیاننامەی دژە ئێرانەدا باس لە دەستدرێژی نایاسایی ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر دامەزراوە ناوەکییە ئاشتیخوازەکانی ئێران نەکراوە، هەرچەندە ئەو دامەزراوانە بە بەردەوامی لە لایەن پشکنەرانی ئاژانسەوە پشکنینیان بۆ کراوە.

بە نابەجێ ناساندنی ڕێککەوتنی قاهیرە ئەنجامی کردەوەی زۆرەملێیەکانی ڕۆژئاوایە

بڕیارنامەکە هیچ بەهایەکی یاسایی نییە و پابەندکەر نییە.

نوشئابادی ئەم بڕیارنامەیەی بە دوور لە بەهای یاسایی و ناپابەندکەر زانی و جەختی لەوە کردەوە کە «بەم کارە ئەنجومەنی بڕیاردان بێبایەخی بە نیازپاکی ئێران و کارلێکە ئەرێنی و بنیاتنەرەکانی ئێران نیشان دا، متمانە و سەربەخۆیی ئاژانسیان لەکەدار کرد، هەروەها پرۆسەی کارلێک و هاوکارییەکانی ئاژانس و ئێرانی تێکدا. هەر بۆیەش نامە فەرمییەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئێران کە کۆتاییهێنانی لێکتێگەیشتنی قاهیرە دەرئەنجامی زۆرەملێی هەڵسوکەوتی سیاسی سێ وڵاتی ئەوروپی و ئەمریکایە لە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان.»

بەڕێوەبەری گشتیی پەرلەمانی و کاروباری یاسایی لە وەزارەتی دەرەوە لە کۆتاییدا زیادی کرد: بەرپرسانی کۆماری ئیسلامیی ئێران پێشتر هۆشدارییان دابوو کە لە بەرامبەر ڕێبازی سیاسی و تێکدەرانە و دوژمنکارانەی سێ وڵاتی ئەورووپایی و ئەمریکا بێدەنگ نابن و ڕێوشوێنی هاوشێوە دەگرنەبەر.

 ڕاستەوخۆ دوای پەسەندکردنی بڕیارنامەکە لە لایەن ئەنجومەنی بڕیاردانەوە، سەید عەباس عەراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند کە ئێران نامەیەکی فەرمی بۆ ڕافائیل گرۆسی، بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی ناردووە و ڕێککەوتنی قاهیرەی بە هەڵوەشاوە ڕاگەیاندووە.

ڕۆژی 18ی ئەیلول، عێراقچی و گرۆسی لە قاهیرە لەسەر پرۆتۆکۆڵێک بۆ هاوکاری و چاودێریکردنی دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران، بە نێوەندگیری بەدر عەبدولعەتی وەزیری دەرەوەی میسر گەیشتنە ڕێککەوتن.

ئێران هەڕەشەی وەڵامدانەوەی هەر کردەوەیەکی دوژمنکارانەی ڕۆژئاوای لە ئاژانس کردبوو.