لە درێژەی پاڵەوانێتی تۆپی پێ حەوت کەسی ئاسیا و زەریای هێمن، هەڵبژاردەی وڵاتی ئێران لە قۆناغی پێش کۆتاییدا ڕووبەڕووی ئوسترالیا بووەوە، کە بە ئەنجامی 4-0 لە بەرژەوەندی هەڵبژاردەی ئێران کۆتایی هات و شاگردەکانی تارێمی سەرکەوتن بۆ یاری کۆتایی.
یاریزانە نیشتمانییەکانی وڵاتی ئێران ڕۆژی شەممە22ی نوڤەمبر لە قۆناغی کۆتایی پاڵەوانێتییەکەدا بەرامبەر ئەندەنوسیا یاری دەکەن.