لە درێژەی پاڵەوانێتی تۆپی پێی ئاسیا و زەریای هێمن بۆ تۆپی پێی حەوت کەسی، هەڵبژاردەی ئێران لە یاری کۆتاییدا ڕووبەڕووی تیپی میواندار بووەوە، کە بە ئەنجامی 2-0 لە بەرژەوەندی هەڵبژاردەی ئێران کۆتایی هات، بە جۆرێک کە قوتابیانی تارێمی بۆ سێیەم جار بوونە پاڵەوانی پاڵەوانێتییەکە.
️تیپی نیشتمانیی تۆپی پێی حەوت کەسی ئێران بە پێکهاتەی عارف بابەییان، حەبیب حەیدەری مێهر، حەسەن سەفەری، ئەمیر حسێن قوربانی، موسلیم مێهرابیان، ئەمیر ئەمجەدیان، ئەمیر مێهدی ڕەحیم ئابادی، عەلیرەزا ئەحمەدی موقەدەم، مێهدی بێهشتی، مورتەزا تایا، مێهدی دەشتەکی، سەعید فەرەجی بەشداری پاڵەوانێتییەکەی کرد.
شایانی ئاماژەیە کە ڕاهێنەرایەتی هەڵبژاردەی ئێران لە ئەستۆی جەواد موقەدیسی و عەلیرەزا تارێمیدا بوو و هەروەها پێشبڕکێیەکە بە سەرپەرشتی محەممەدرەزا گۆڵشەنی بەڕێوەچوو.