سەید عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران وەڵامی داواکاریی دانوستانەکانی یوسف ڕەجی هاوتا لوبنانییەکەی دایەوە.

بەپێی بەیاننامەیەک کە لە کەناڵی تێلێگرامی وەزیری دەرەوەی ئێران بڵاوکراوەتەوە، عێراقچی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە سۆشیال میدیای ئێکس بە زمانی عەرەبی نووسیویەتی: هاوڕێی ئازیزم یوسف ڕەجی وەزیری دەرەوەی لوبنان لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی ئێم تی ڤی لوبنان بانگهێشتی کردووم بۆ دانوستان.

ناوبراو زیادی کرد: ئێمە دەستوەردان لە کاروباری ناوخۆی لوبنان ناکەین، بەڵام پێشوازی لە هەر دیالۆگێک دەکەین کە ئامانج لێی بەرەوپێشبردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان ئێران و لوبنان بێت.

وەزیری دەرەوەی ئێران لە درێژەی قسەکانیدا وتی: پێویست بە وڵاتی سێهەم ناکات، هاوکارم یوسف بانگهێشتی سەردانی تاران دەکەم، ئەگەر بانگهێشت بکرێم بۆ سەردان بۆ بەیروت، بە خۆشحاڵییەوە قبووڵی دەکەم.