لە یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی نەژنەوایان و لە یاری کۆتایی کێبڕکێی تایکواندۆی 57ــ کیلۆگرامدا، فاتمە زەهرا زلیکانی ڕووبەڕووی ڕکابەرێکی خەڵکی ئۆزبەکستان بووەوە. ناوبراو لە دوو قۆناغی پێشبڕکێکەدا بە ئەنجامی 7-3 و 14-12 سەرکەوتنی بەدەستهێنا و میدالیای زێڕی بردەوە.
فاتمە زەهرا زلیکانی پێشتر دوای پشوویەک لە قۆناغی یەکەمدا ڕووبەڕووی ڕکابەرێکی یۆنان بووەوە و بە دوو پشک بەرامبەر بە پشکێک سەرکەوتنی بەدەستهێنا. لە قۆناغی سێیەمدا ئەم کچە پاڵەوانە نیشتمانییە لە یارییەکانی تایکواندۆدا لەگەڵ ڕکابەرێکی خەڵکی کازاخستان کێبڕکێی کرد و هەردوو قۆناغی شەڕەکەی بە ئەنجامی 2-0 بردەوە. بەم شێوەیە کچە تایکواندۆکارەکەی ئێران گەیشتە قۆناغی کۆتایی.
هەروەها یاری کۆتایی کێبڕکێی تایکواندۆی 58ـ کیلۆگرامی پیاوان لە نێوان مێهدی پورئیسماعیل و ڕکابەرێکی خەڵکی ئۆزبەکستان بەڕێوەچوو.
لەم شەڕەدا مێهدی لە دوو قۆناغی یەک لە دوای یەکدا بە ئەنجامی 12-9 و 19-17 سەرکەوتنی بەدەستهێنا و مەدالیای زێڕی بردەوە.