بەگوێرەی ماڵپەڕی هۆلیڤوود پرێس، فیلمی "مانگی بچووکی من" لە دەرهێنانی عەلی عەتشانی و بەرهەمهێنانی کۆمپانیای ئەمریکی(American Brightlight Film Productions)، لە پێنجەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی خەڵاتی جیهانی فیلم لە نەیجیریا (Universal Movie Awards)پاڵێوراو بووە بۆ وەرگرتنی خەڵات لە پێنج بەشی سەرەکیدا، لەوانە باشترین فیلم، باشترین دەرهێنەر، باشترین سینەماکاری، باشترین مۆنتاژ و باشترین ماکیاژ.

لە ماوەی پێنج ساڵی ڕابردوودا، UNIMA بووەتە یەکێک لە بەناوبانگترین ڕووداوە سینەماییەکان لە ئەفریقادا و ڕۆڵێکی سەرەکی لە گەشەپێدانی ڕۆشنبیری و هونەری ناوچەکەدا دەگێڕێت، جگە لە نمایشکردن و دادوەریکردنی بەرهەمەکان. ئەم چالاکییە بە هاوکاری گروپە سینەمایی و میدیاییەکانی نەیجیریا لەوانە، Silverbird Cinemas و بە ئامادەبوونی سینەماکارانی ئەمریکا، ئەوروپا، ئەفریقا و ئاسیا بەڕێوەدەچێت. براوەکان لە مەراسیمی کۆتایی لە ٢٩ی نوڤەمبری ٢٠٢٥دا ڕادەگەیەنرێن.

ئەمساڵ فیلمی ئێرانی"مانگی بچووکی من" سەرکەوتوو بوو لە کاندیدکردنی بردنەوەی خەڵات لە بەشە سەرەکییەکانی فێستیڤاڵەکەدا و لە پێشبڕکێیەکی بەرفراوان لە نێوان بەرهەمە نێودەوڵەتییەکاندا.