فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق، لەڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، کە ئەو بۆردومانانە بەرهەمی سێ مانگ کۆکردنەوەی زانیاریی هەواڵگری بوە لەبارەی تیرۆریستان لەسنوری فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی کەرکوک.

لەڕاگەیەندراوەکەدا هاتوە،" ئەو بۆردومانانە بەهاوبەشی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژ بەداعش و شانەی بەئامانجگرتنی سەر بەئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان بوە."

فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان دەڵێت،" هێرشەکە ڕاستەوخۆ ئامانجی خۆی پێکاوەو دواتر زانیاریی ورد لەبارەیەوە بڵاودەکرێتەوە".