میدیا عیبریەکان ڕایانگەیاندووە کە تێچووی چارەسەری کێشە دەروونییەکان کە لە پاش ئۆپەراسیۆنی گەردەلولی ئەقسا لە ناوچە داگیرکراوەکان سەریان هەڵداوە، ڕەنگە بگاتە ٥٠٠ ملیار شیکڵ (یەکەی دراوی ڕێژیم).

لە ڕاپۆرتەکاندا هاتووە، تێچووی ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆی کێشەکانی تەندروستی دەروونی لە ناوچە داگیرکراوەکان لە ماوەی پێنج ساڵی داهاتوودا دەگاتە 500 ملیار شیکڵ.

هەروەها باس لەوە کراوە کە ژمارەی ئەو کەسانەی کە تووشی کێشەی تەندروستی دەروونی بوون لە ناوچە داگیرکراوەکان بە ڕێژەی لە سەدا ٣٠ زیادی کردووە و ٦٢٥ هەزار زایۆنی بە هۆی ئەو گرفتانەوە مەترسی لەدەستدانی کارەکانیان لەسەرە.

پێشتریش بازنەکانی ڕاگەیاندنی ڕژێمی زایۆنی ئاماژەیان بە بڵاوبوونەوەی کێشەی دەروونی لە نێو سەربازانی زایۆنی بەشداربوو لە شەڕی غەززە و زیادبوونی خۆکوشتن لە نێوانیاندا کردبوو.