پەیامنێری ڕادیۆی سوپای ئیسرائیل دانی بەوەدانا کە پاش چەند مانگێک لە شەڕی غەززە، سوپای ئیسرائیل چوونەتە ناو یەکێک لە تونێلەکانی ناوچەی ناوەڕاستی کەرتەکەوە. لەوێدا دەرکەوت کە هێزەکانی حەماس لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا توانیویانە زانیاری ورد لەسەر تانکی مێرکاڤا ٤ کۆبکەنەوە. ئەم زانیاریانە بابەتەکانی دیکەی لەخۆگرتبوو، لەوانە فایلە زۆر هەستیارەکان.
ئاماژەی بەوەشکرد، بە پشتبەستن بەو زانیاریانە، حەماس مەشق بە هێزە تایبەتەکانی خۆی کرد بۆ کارپێکردنی ئەم جۆرە تانکە. توانیان تانکەکانی سوپای ئیسرائیل لە دەوروبەری کەرتی غەززە لەکاربخەن و دوای کۆنتڕۆڵکردنیان، بردیانە ناو کەرتی غەززە. ئەوان لەبارەی دوگمەی نهێنی ناو تانکەکانی ئیسرائیلەوە دەیانزانی کە بۆ ماوەیەک لەکاریان دەخست.
پەیامنێری ڕادیۆی سوپای ئیسرائیل پرسیاری کرد: بزووتنەوەی حەماس چۆن ئەم زانیارییە نهێنیەی دەستکەوت؟