مەحمود قەماتی ئەندامی ئەنجوومەنی سیاسی حزبوڵڵای لوبنان جەختی لەوە کردەوە کە هیچ بژاردەیەک لە ئارادا نییە جگە لە پابەندبوون بە بەرخۆدان.

بەپێی ڕاپۆرتی ئەلمەیادین، ناوبراو ئاماژەی بەوەدا کە هیچ وەڵامێک نییە بە ئیدیعای دووژمن بۆ وەڵامدانەوە،  ڕوونی کردەوە کە سەرکردایەتی موقاوەمە پێداچوونەوە بەو بابەتەدا دەکات و بڕیار دەدات.

قەماتی ئاماژەی بەوەشکرد، دوای هێرشەکەی ئەمڕۆ هەموو ئەگەرەکان هەن و بڕیاری گونجاو لە کاتی گونجاودا دەدرێت.

جەختیشی لەوە کردەوە کە هێرشەکەی ئەمڕۆ بۆ سەر زاحیەی باشوور هێڵێکی سووری نوێی بەزاندووە و لە ژێر گڵۆپی سەوزی ئەمریکادا بۆ پەرەپێدانی گرژییەکان ئەنجامدراوە.

قەماتی جەختی لەوە کردەوە کە هێرشەکەی ئەمڕۆ بۆ سەر زاحیەی باشوور، فەرماندەیەکی پلە باڵای جیهادی لە موقاوەمەدا کردە ئامانج، کە دواتر ناوی ئاشکرا دەکرێت.

ناوبراو ئاماژەی بەوەدا کە هەماهەنگی لەگەڵ حکومەتی لوبنان بۆ پێشگرتن لە کردەوەکانی ڕژێمی زایۆنی بەردەوامە.