بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی ڕووسی RB Sports محەممەد موحێبی یاریزانی هێڵی ناوەڕاستی هەڵبژاردەی ئێران ئۆفەرێکی لە یانەی پارمای ئیتاڵی وەرگرتووە.

موحێبی لەم وەرزەدا بۆ ڕۆستۆڤ لە خولی ڕووسیادا لە 15 یاریدا گۆڵێک و دوو ئەسیستیشی تۆمار کردووە.

ئەو یاریزانە باڵە ئێرانییە دوای ئەوەی بۆ ماوەی یەک وەرز لەگەڵ یانەی ئیستقلال یاری کرد، ساڵی ٢٠٢٣ بە خواستن بەرەو شاری ڕۆستۆڤی ڕووسیا بەڕێکەوت.

درەوشاوەیی موحێبی لە خولی نایابی ڕووسیا وایکردووە زۆر خوازیاری بۆ بدۆزرێتەوە.

میدیاکانی ڕووسیا دەنووسن، مۆحێبی جگە لە پارما ئۆفەری سێ یانەی گەورەی خولی سوپەری تورکیاشی هەیە.

بەپێی ڕاپۆرتی RB Sports، گرێبەستی ئەو یاریزانەی هەڵبژاردەی ئێران لەگەڵ ڕۆستۆڤ لە هاوینی ئەمساڵدا کۆتایی دێت، هەر بۆیەش خوازیاری زۆری دۆزیوەتەوە و دانوستانەکانیش بۆ ڕاکێشانی موحێبی زۆر جدییە.