بەپێی ڕاپۆرتی بلومبێرگ نیوز، مارک کارنی دوای کۆتایی هاتنی لوتکەی جی ٢٠ لە جۆهانسبێرگ لە باشووری ئەفریقا بۆ ڕۆژنامەنووسان، بە ئاماژەدان بە بەڕێوەچوونی لوتکەکە بەبێ ئامادەبوونی ئەمریکا، زیادی کرد: جیهان دەتوانێت بەردەوام بێت لەسەر ڕێبازەکەی و پێشکەوتن لەسەر کۆمەڵێک بابەتی بەرفراوان بەبێ ئەمریکا و ئەو کۆدەنگییەی کە لە لوتکەی سەرکردەکانی جی ٢٠ لە جۆهانسبێرگ پێیگەیشتن گرنگییەکی تایبەتی هەبوو. سەرەڕای بایکۆتی لوتکەکە لەلایەن واشنتۆنەوە.
سەرۆک وەزیرانی کەنەدا هەروەها ئاماژەی بەوەدا کە گروپی بیست ئەو وڵاتانە لەخۆدەگرێت کە سێ لەسەر چواری دانیشتوانی جیهان و دوو لەسەر سێی بەرهەمی ناوخۆیی و سێ لەسەر چواری بازرگانی جیهانی پێکدەهێنن و ئاماژەی بەوەشکرد: هەموو ئەم ڕاستیانە نیشان دەدەن کە ناوەندی کێشکردنی ئابووری جیهانی لە گۆڕاندایە.
جۆهانسبێرگ، پایتەختی ئابووری باشووری ئەفریقا، لە ڕۆژی شەممە (٢٢ی نۆڤەمبەر/ یەکی سەرماوەز)بۆ ماوەی دوو ڕۆژ میوانداری سەرکردەکانی وڵاتانی گروپی ٢٠ بوو.