بە پشت بەستن بە ئەلمەعلومە، سەرچاوەیەکی سووری ڕایگەیاند کە حکوومەتەکەی جەولانی کردەوەی تیرۆریستی دژ بە خەڵکی ئەو وڵاتە ئەنجام داوە و بە کەڵک وەرگرتن لە هێز هەوڵی دزەکردنە ناو سوورییەکان دەدات.

ئاماژەی بەوەشکرد، گەلی سووریا لە دۆخێکی بێوێنەی سەرکوتکاریدا دەژین بەهۆی ئەوەی ئەو تاوانانەی کە لەلایەن پیاوانی سەر بە جەولانیەوە ئەنجام دەدرێن لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی خۆیان توندتر بوون.

ئەو سەرچاوەیە ڕوونی کردەوە کە پیاوانی دەسەڵات لە سووریا جگە لە درێژکردنەوەی تاقمە تیرۆریستییەکان هیچی تر نین و هەرگیز ناتوانن ببنە نوێنەری خەڵکی ئەم وڵاتە. کردەوەی پیاوانی جەولانی و دەستگیرکردنی ئارەزوومەندانە لە سووریا هۆکاری سەرەکی ئاژاوە و ناسەقامگیری ئەم وڵاتەیە. ئەگەر ڕێوشوێنی بەپەلە نەگیرێتەبەر، شاهیدی تەقینەوەیەکی کۆمەڵایەتی دەبین.