بەڕێوەبەری گشتی گومرکی پارێزگای ئیلام لە ڕۆژئاوای ئێران ڕایگەیاند، لە ماوەی ٨ مانگی سەرەتای ئەمساڵدا بە بەهای یەک ملیار و ١٥ ملیۆن دۆلار کاڵا بە کێشی زیاتر لە یەک ملیۆن و ٦٧٨ هەزار تۆن لە تێرمیناڵی سنووری نێودەوڵەتیی مێهرانەوە بۆ عێراق و وڵاتانی دیکە هەناردە کراوە.
سۆهراب کەمەری ڕۆژی چوارشەممە لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی ئیرنا ڕایگەیاند: کاڵا سەرەکییەکانی هەناردەکراو لە سنووری مێهران بریتین لە بەرهەمە جۆراوجۆرەکانی پترۆکیمیایی و کشتوکاڵی، کەرەستەی وێستگەی کارەبا، کەرەستەی بیناسازی، کاشی و سیرامیک، هەروەها بەرهەمی کانزا و پلاستیکی.
ناوبراو زیادی کرد: لەو ماوەیەدا کۆی گشتی ترانزێتی کاڵاکان لە ڕێگەی مەرزی مێهرانەوە ٨٠ هەزار و ٦٨ تەن بووە، کە بە بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی ڕابردوو بە ڕێژەی ٢٧% زیادی کردووە. هەروەها ژمارەی بارهەڵگرەکانی گواستنەوەی کەلوپەلی ترانزێت بۆ عێراق بە ڕێژەی لە سەدا ٤٤ زیادی کردووە و گەیشتووەتە ٣ هەزار و ٩٥٨ یەکە.
بەڕێوەبەری گشتی گومرکی ئیلام وەبیری هێنایەوە: ساڵی ڕابردوو بە بەهای یەک ملیار و ٨١١ ملیۆن دۆلار کاڵای جۆراوجۆر بە کێشی سێ ملیۆن و ٢٢٠ هەزار تەن لە ڕێگەی دەروازەی سنووری مێهرانەوە هەناردەی عێراق و وڵاتانی دیکە کراوە.
کەمەری زیادی کرد: بە تێکڕا نزیکەی 400 بارهەڵگر کە کەلوپەلی هەناردە و بازرگانی دەگوازنەوە دوای تەواوکردنی فۆرماڵیتی گومرگی، ڕۆژانە لەم سنوورەوە هەناردەی عێراق دەکرێن.