بەپێی ڕاپۆرتی ئەلنەشرە، یسرائیل کاتز، وەزیری جەنگی داگیرکەران، هەڕەشەی شەڕی لە لوبنان کردووە.

یسرائیل کاتز، وەزیری جەنگی ڕژێمی زایۆنی ئیدیعای کرد: متمانەمان بەوە نییە کە حزبوڵڵا خۆبەخشانە و لەخۆوە دەستبەرداری چەکەکانی بێت. واشنتۆن تا کۆتایی ئەمساڵ مۆڵەتی بە حزبوڵڵا داوە.

کاتز ئیدیعای کرد: ئەگەر تا کۆتایی ئەمساڵ حزبوڵڵا چەکەکانی دانەنێت، جارێکی دیکە بە هێزەوە هەنگاوی سەربازی لە لوبنان دەگرینە بەر.

ڕادیۆی سوپای ئیسرائیل لە زاری کاتزەوە ڕایگەیاندووە: پێداچوونەوە بە هەڵوێستی خۆمان دەکەین سەبارەت بە ڕێککەوتنی سنووری دەریایی لەگەڵ لوبنان؛ ڕێککەوتنێک کە خاڵی لاواز و کەموکوڕی جیددی هەیە.