بەپێی ڕاپۆرتی ئەلمەسیرە، ڕاپرسییەک کە لە لایەن دامەزراوەی کۆرپەری ئەڵمانیەوە ئەنجام دراوە، دەریدەخات کە ٨٢%ی بەشداربووانی ئەو ڕاپرسییە دژایەتیی پشتیوانی سەربازی وڵاتەکەیان لە ڕژێمی زایۆنی لە شەڕی دژی غەززە دەکەن.

ئەمە لە کاتێکدایە کە وڵاتانی ئەورووپی و بە تایبەت ئەڵمانیا لە لایەنگرانی سەرەکی جینایەتەکانی ڕژیمی زایۆنی و بە تایبەت جینۆساید لە کەرتی غەززەن.

پشتیوانی چەک و چۆڵی وڵاتانی ئەورووپی بۆ ئەم ڕژێمە لە کاتی جینۆساید لە کەرتی غەززە لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا نەوەستاوە.