لە دوایین یاری جامی جیهانی فوتساڵی خانماندا، بەڕازیل و ئیتاڵیا لە کۆمەڵەی D ڕووبەڕووی یەکتربوونەوە و لە کۆتاییدا بەڕازیل بە سەرکەوتنێک لەم یارییەدا سەرکەوتنی بۆ قۆناغی چارەکی کۆتایی مسۆگەر کرد.
بەڕازیل لە یارییەکەدا بە ئەنجامی ٦-١ لە ئیتاڵیای بردەوە، بۆیە ئەرکی هەڵبژاردەی دووەم بۆ پێشکەوتن لەم کۆمەڵەیە دەبێتە براوەی یاریی نێوان ئێران و ئیتاڵیا.
ئەم دوو هەڵبژاردەیە ڕۆژی شەممە لە کۆتا یاری قۆناغی کۆمەڵەکان ڕووبەڕووی یەکتر دەبنەوە. هەروەها بەڕازیل ڕووبەڕووی پەنەما دەبێتەوە، بێگومان پەنەما هیچ چانسێکی پێشکەوتنی نییە بە 2 دۆڕان بەرامبەر ئێران و ئیتاڵیا. تا ئێستا سەرکەوتنی ئەرجەنتین و ئیسپانیا و پورتوگال و بەرازیل بۆ قۆناغی دووەم پشتڕاست کراوەتەوە.
جامی جیهانی فوتساڵی خانمان بە بەشداریی 16 تیپ بەڕێوەدەچێت و لەلایەن هەڵبژاردەی فلیپینەوە میوانداری دەکرێت.