وەزیری میرات فەرهەنگی و گەشتیاری و پیشە دەستییەکانی ئێران بە ڕوونکردنەوەی ئاسۆی هاوکاری دوو قۆڵی نێوان ئێران و چین وتی: فەرهەنگ و مێژوویی ئێران، پەیوەندییە گەشتیارییەکان و میراتی فەرهەنگی لەگەڵ چین بەرەو ئاستێکی ستراتیجی بەرز دەکاتەوە.

سەید ڕەزا ساڵحی ئەمیری، وەزیری میراتی ڕۆشنبیری و گەشتیاری و کاری دەستی ئێران کە بۆ بەشداریکردن لە دووەمین چڤاتی گشتی یەکێتی میراتی ڕۆشنبیری ئاسیا (ACHA) سەفەری بۆ شاری چۆنگچینگی چین کردووە، لە کاتی گەیشتنیاندا جەختی لە گرنگی پەرەپێدانی هاوکاریی ڕۆشنبیری و گەشتیاری لەگەڵ چین کردەوە و ڕایگەیاند: چین یەکێکە لە کارە لە پێشینەکانی ئێمە؛ چ لە بواری میراتی ڕۆشنبیری و چ لە بواری گەشتیاری و هەمیش لە بواری کاری دەستیدا. ئێمە لە هەر سێ بوارەکەدا هاوکاری هاوبەشمان هەیە و پێویستە پەرە بەو هاوکارییانە بدەین.

ناوبراو بە ئاماژەدان بە ڕۆڵی ستراتژیکی ئێران لە هاوپەیمانی میراتی فەرهەنگی وڵاتانی ئاسیادا، زیادی کرد: ئێمە یەکێک لە دامەزرێنەرانی ئەم هاوپەیمانییەین و لە کۆبوونەوەی ئێستادا ئامادەیی کارامان دەبێت کە هەم ئەنجومەنی باڵا و هەم جڤاتی گشتی لە یەک کاتدا بەڕێوە دەچێت و لە هەڵبژاردنەکانیشدا بەشداری دەکەین.

وەزیری میراتی فەرهەنگی بە دەربڕینی توانای بەرفراوانی گەشتیاری ئێران لە درێژەی قسەکانیدا وتی: چینییەکان ئێستا ساڵانە ١٦٠ میلیۆن گەشتیار دەنێرن بۆ دەرەوەی وڵات و پلانیان هەیە تا ساڵی ٢٠٣٠ ئەم ژمارەیە بۆ ٢٠٠ میلیۆن گەشتیار بەرز بکەنەوە. تاکوو ئێستا پشکی ئێران لەم بواردەدا زۆر بەرز نەبووە و ئێمە لەو هەوڵەداین پێگەی خۆمان بەهێز بکەین.

ساڵحی ئەمیری بە ئاماژەدان بە فرەچەشنی و سەرنجڕاکێشی فەرهەنگی و مێژوویی ئێران وتی: بە لەبەرچاوگرتنی بەم توانایانە، ئێران دەتوانێت یەکێک لە شوێنە سەرەکییەکانی گەشتیاری بۆ خەڵکی چین بێت.

ناوبراو هەروەها سەبارەت بە تواناکانی پیشە دەستییەکانی ئێران وتی: لە کاتێکدا چین پێگەیەکی گرنگی هەیە لە بواری پیشەسازی دەستی لە جیهاندا، ئێران لە کۆی گشتی ٤٠٠ پۆلی جیهانی بۆ پیشەی دەستی زیاتر لە ٢٩٩ جۆر بەرهەم دەهێنێت؛ بۆیە چین دەتوانێت یەکێک بێت لە بازاڕە ئامانجدارەکانی هەناردەکردنی کارە دەستییەکانی ئێران.

ساڵحی ئەمیری لە کۆتاییدا وتی: لە پەراوێزی دانیشتەنەکاندا لەگەڵ وەزیرانی گەشتیاری و ڕۆشنبیری وڵاتانی جۆربەجۆر کۆدەبینەوە و گفتوگۆ دەکەین بۆ زیاتر پەرەپێدانی پەیوەندییە کولتووری و گەشتیارییە دووقۆڵییەکان.