بە گوێرەی ڕاگەیەنراوەکەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ، "بە توندترین شێوە هێرشی سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆری سەرکۆنە و شەرمەزار کرد و بە هێرش بۆ سەر هەموو عێراقی ناوبرد"

وەک ئەوەی ئاماژەی پێ کراوە، لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا" بڕیاردرا لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەی هاوبەش پێکبهێنرێت کە لە نزیکترین کاتدا، دەست بەکار بێت بۆ دۆزینەوە و دەستگیرکردنی هێرشبەران و بە سزا گەیاندنیان.