سۆتیریس مانۆلۆپۆلۆس، سەرۆکی ڕاهێنەری هەڵبژاردەی تۆپی باسکە ئێران لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا دوای سەرکەوتنی بە ئەنجامی ٩٤-٦٨ لە عێراق لە یەکەم یاری پاڵاوتنەکانی جامی جیهانی ٢٠٢٧دا ڕایگەیاند: دەمەوێت دەستخۆشی لە یاریزانەکانم بکەم؛ ئەم یارییەمان بە بەرگرییەکی تۆکمە و یارییەکی باشی تیمی لە هێرشبردندا بردەوە. بە تۆمارکردنی 12تۆپ بردن و 28 ئەسیست و تەنها 9 تۆپی لەدەستچوو، نیشانمان دا کە وەک تیمێکی هەماهەنگ و ئامانجدار یاری دەکەین. ئەمەش ڕێک ئەوەیە کە من چاوەڕێی دەکەم.
ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا وتی: من لە ئاستی تیپەکە ڕازیم، بەڵام هێشتا کارەکان تەواو نەبوون. پێشبینی دەکەین لە سێ ڕۆژی تردا عێراق بەهێزتر بێتەوە. پێویستە ڕێز لەم تیمە بگرین؛ ڕاهێنەرێکی باشیان هەیە و زۆر کاریان کردووە.
سینا واحێدی، لێژیۆنەری هەڵبژاردەی تۆپی باسکە ئێران لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: پێموایە لە بەرگری و هێرشبردندا ئاستێکی باشمان پێشکەشکرد، بەتایبەت لە هێڵی بەرگریدا، کە زۆرترین تەرکیزمان لەسەر بوو. هێشتا کارەکان کۆتایی نەهاتووە، هەروەها یارییەکی دیکەمان لەگەڵ عێراق و دوو پەنجەرەی دیکەمان لە پێشدایە، هەوڵدەدەین کەشوهەوای باشی تیپەکە بپارێزین و سەرنجمان لەسەر یاریی داهاتوو بێت.