لە ڕێوڕەسمی کۆتایی فستیڤاڵەکەدا کە بە ئامادەبوونی "ئۆلگا لیوبیمۆڤا" وەزیری ڕۆشنبیری و "ڤلادیمێر مەدینسکی" یاریدەدەری سەرۆک کۆماری ڕووسیا و "کازم جەلالی" باڵیۆزی ئێران لە مۆسکۆ، "نیکیتا میخالکۆڤ" دامەزرێنەری ئەکادیمیای فیلمی ئوروئاسیا بەڕێوەچوو، ڕێزیان لە بەرهەمەکانی مەجید مەجیدی" سینەماکاری دیاری ئێرانی گرت و خەڵاتی تایبەتی فێستیڤاڵەکە و هەروەها "پەپوولەی برلیان"یان پێشکەش کرد.

لە وتارەکەیدا لەگەڵ وەرگرتنی خەڵاتەکە، "مەجیدی" جەختی لەوە کردەوە کە لە زۆربەی بەرهەمەکانیدا گرنگی بە منداڵان و هەرزەکارانی داوە، ڕێزی لە یادی منداڵانی ستەملێکراوی غەززە گرت و هیوای خواست هەموو ئەو منداڵانەی کە لە نێو شەڕدا بوونیان هەیە، بە تایبەت منداڵانی غەززە، جیهانێکی پڕ لە ئارامی و ئاشتی ببینن.

هەروەها لەم مەراسیمەدا خەڵاتی سەرەکی و پەیکەری باشترین فیلمی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی بە بەهای یەک ملیۆن دۆلار بەخشرایە فیلمی "دژی ئێستا" لە دەرهێنانی "شو ژێنگ" درهێنەری وڵاتی چین.

بە گوتەی "ئۆلگا لیوبیمۆڤا"، وەزیری ڕۆشنبیری ڕووسیا، ١٧ وڵات بە ناردنی ٣٤ فیلمی ناوازە بەشدارییان لە یەکەمین خولی فێستیڤاڵی فیلمی ئوراسیادا کردووە.

بە گوتەی مەسعوود ئەحمەدوەند، ڕاوێژکاری فەرهەنگی ئێران لە ڕووسیا، فیلمەکانی "بە جوانی بانگم بکە" لە دەرهێنانی ڕەسووڵ سەدرعاملی، "لە باوەشی داردا" لە دەرهێنانی بابەک خواجەپاشا و فیلمی "قژی کچەکەم" لە دەرهێنانی حیسام فەرەهمەند، لە لایەن ڕێکخراوی سینەمای ئێرانەوە بەم پێشبڕکێیە ناسێندران و بەشداریان تێدا کرد.

بەگوتەی سکرتاریەتی فێستیڤاڵەکە، فیلمە کۆتاییەکان لەو وڵاتانە هەڵبژێردراون کە نەریتی کولتووری و مەعنەوی هاوبەشیان هەیە و هەموویان ڕەنگدانەوەی هەمەجۆریی و دەوڵەمەندی سینەمای ئۆراسیایە.

ئەو وڵاتانەی کە بەشداری فێستیڤاڵەکەیان کردووە بریتین لە: ڕووسیا، ئێران، چین، تورکیا، قرغیزستان، تاجیکستان، تورکمانستان، سربیا، ئۆزبەکستان، ڤەنزوێلا، کوبا، سەنیگال، باشووری ئەفریقا، پاکستان، بیلاڕووس، ئەندەنوسیا و ڤێتنام.