ئەمەش لەکاتێکدایە، چوارشەممەى ڕابردوو مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، "هیچ پاساوێک نییە بۆ دواخستنی موچە، نەدەبوایە ئەوەندە دوابکەوێت، هەموو هەوڵیشمان بۆ ئەوەیە کە هیچ موچەی ئەمساڵ نەفەوتێتو فشاری تەواویش دەکەین لەسەر حکومەتی فیدراڵی کە هەموو موچەکان بنێرن".
ڕۆژى 25ی تشرینی دوەمی 2025، لیستی موچەی مانگی تشرینی یەکەم (مانگى 10)ی فەرمانبەرانو موچەخۆرانى ههرێم، لەلایەن تیمی تەکنیکی وەزارەتی داراییو ئابوریی هەرێمهوه ڕادەستی فەرمانگەی ژمێریاری وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ کراوهو تائێستاش نازانرێت بهدهر لهموچهى مانگى نۆ، سێ موچهى دیكه چییان بهسهردێت.