نووسینگەی گشتی کۆمکاری عەرەبی بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و بێزاری تووندی دەربڕی و بە تووندی ئیدانەی دەستدرێژییە ئاشکراکانی ڕژێمی ئیسرائیل بۆ سەر شارۆچکەی بەیت جین لە نزیکەی دیمەشق کرد کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی ڕوویدا.
بەپێی ڕاپۆرتی عەکاز، سکرتاریەتی گشتیی کۆمکاری عەرەبی لەم بەیاننامەیەدا، درێژەی دەستدرێژی و هێرشەکانی ئیسرائیلی بۆ سەر سووریا و دزەکردنی ڕژێمی لە ناوچەی پارێزراو و ناوچەکانی دراوسێی ئیدانە کردووە و بە پێشێلکردنی ئاشکرای یاسا نێودەوڵەتییەکان و ڕێککەوتنی ئاگربەست و کۆتایی هاتنی ململانێکان لە ساڵی 1974 ناوی بردووە.
کۆمکاری عەرەبی داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و بەتایبەتی ئەنجومەنی ئاسایش و ئەو هێزانەی کە لە ئاشتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا چالاکن، کرد بەرپرسیارێتی خۆیان بەجێبێنن و ئەم دەستدرێژی و خۆبەزلزانین و سەرپێچییە لەدژی سوریا و تەواوی ناوچەکە ڕابگرن.
لەو بەیاننامەیەدا جەختی لەسەر پێویستیی وەستاندنی ئیسڕائیل لە سیاسەتی یاخیگەری و هاندانی ململانێی خۆی کردەوە و ڕژێمی زایۆنی لەم دەستدرێژییە بە بەرپرسیار زانی.
کۆمکاری عەرەبی داوای لە ئیسرائیل کرد هێرشەکانی ڕابگرێت و دەستبەجێ لەو خاکانەی سووریا بکشێتەوە کە لە دوای ٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ داگیری کردووە.