کاربەدەستێکی یەمەنی نزیک لە ئەنساروڵڵای یەمەن ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند کە ئەم گرووپە لەم دواییانەدا توانیویەتی پەرە بە توانا مووشەکییەکانی خۆی و تەکنۆلۆژیاکانی پەیوەست بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بدات بۆ ئەوەی ئەم مووشەک و فڕۆکە بێفڕۆکەوانانە بتوانن بگەنە قووڵایی ئیسرائیل.
بەپێی ڕاپۆرتی شەفەق نیوز، عادل ڕاجح، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی داد و ئاوەدانی لە چاوپێکەوتنێکی تایبەتدا لەگەڵ ئەم سایتە هەواڵییە زیادی کرد کە ئەم پێشکەوتنە لە چوارچێوەی پەرەسەندنی گرژییە ناوچەییەکان لە دوای شەڕی کەرتی غەززە ڕووی داوە.
ناوبراو ڕوونیشیکردەوە، ئەنساروڵڵا هەنگاوی ناوە بۆ زیادکردنی مەودای مووشەکەکانی و وردبینییان و ئەم توانایەش ئۆپەراسیۆنەکانی دەریای سووریش دەگرێتەوە کە کەشتییەکانی پەیوەست بە ڕژێمی ئیسرائیل کرانە ئامانج.
ڕاجح ئاماژەی بەوەدا کە ئەم پێشهاتانە دەرخەری گۆڕانی توانا سەربازییەکانی یەمەنە، بەتایبەتی لە کاتێکدا کە ئەنساروڵڵا خۆی بە بەشێک لە میحوەرێکی ناوچەیی دەزانێت کە پشتیوانی لە لایەنەکانی دیکەی ناوچەکە دەکات.