جام کوردی- چوار وڵاتی گەورەی ئەورووپی داوایان لە ئیسرائیل کرد کە ئەرکەکانی بەپێی یاسا نێودەوڵەتییەکان جێبەجێ بکات و کۆتایی بە توندوتیژیی دانیشتووان بەرامبەر بە فەلەستینییەکان لە کەرتی ڕۆژئاوای ڕووباری ئەردەن بهێنێت.
وەزیرانی دەرەوەی چوار وڵاتی فەرەنسا، ئەڵمانیا، بەریتانیا و ئیتالیا بەیاننامەیەکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە و داوایان لە ئیسرائیل کرد ئەرکەکانی بەپێی یاسا نێودەوڵەتییەکان جێبەجێ بکات و کۆتایی بە توندوتیژیی دانیشتووان بەرامبەر فەڵەستینییەکان لە کەرتی ڕۆژئاوای ڕووباری ئەردەن بهێنێت.
بەپێی ڕاپۆرتی ئەلجەزیرە، لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: ئێمە بە تووندی ئیدانەی پەرەسەندنی ترسناکی توندوتیژیی دانیشتوان لە دژی خەڵکی مەدەنی فەلەستینی دەکەین و داوای سەقامگیری لە کەرتی ڕۆژئاوا دەکەین.
چوار وڵاتەکە ئاماژەیان بەوە کردووە کە کردەوەی ناسەقامگیری سەرکەوتنی پلانی ٢٠ خاڵیی سەبارەت بە غەززە و ئاسۆی ئاشتی و ئاسایشی درێژخایەن دەخاتە مەترسییەوە.
لەو بەیاننامەیەدا جەخت لەسەر پێویستی ڕاگرتنی هێرشی دانیشتوان بۆ سەر فەلەستینییەکان کراوەتەوە کە دەبێتە ھۆی تەقینەوەی خەڵکی مەدەنی و هەوڵەکانی بەرقەرارکردنی ئاشتی تێکدەدەن.
دانیشتوانی جوولەکە ڕادیکاڵەکان لەم دواییانەدا هێرشەکانیان بۆ سەر فەلەستینییەکان و وێرانکردنی موڵک و ماڵی ئەوان لەوانە ئۆتۆمبێل و گۆڕ و باخچەکانیان چڕتر کردووەتەوە، ئەمەش وەک هەوڵێک بۆ ناچارکردنی فەلەستینییەکان بۆ ئەوەی ناوچەکە بەجێبهێڵن.